لە ١٠ رۆژدا ٢٠٠ گوللە تۆپ بەر شاروچکەی عەین عیسای رۆژئاوای کوردستان کەوتوون

3 ساڵ لەمەوپێش



سوپای تورکیا لە هێرشەکانیدا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان زیاتر شاروچکەی عەین عیسا دەکاتە ئامانج و لە ١٠ رۆژی رابردوودا ٢٠٠ گولە تۆپ بەر شاروچکەکە کەوتوون.

ئاژانسی هاوار نیوز, ئاماری هێرشەکانی سوپای تورکیای بۆسەر شاروچکەی عەین عیسای رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە کە سوپای تورکیا و چەکدارەکانی لە هەموو شوێنێک زیاتر هێرش دەکەنە سەری.

بەگوێرەی ئاماری ئاژانسەکە، لە ٢٦ی تشرینی دووەمەوە تاوەکو ئێستا، ٢٠٠ گولە تۆپ بەر شاروچکەکە کەوتوون.

جگە لە تۆپبارانکردنی ناوەندی عەین عیسا و گوندەکانی، مزگەوتی گوندی تروازیەی سەر بە شاروچکەکە، لە رێگەی ١٣ گولە تۆپەوە وێرانکراوە. هەرچەندە لە هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی دروست نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری مادی بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ گوندی تەل لەبەنی سەر بە تەل تەمری سەر بە حەسەکە تۆپبارانکراوە و بووەتە هۆی ترسێکی زۆر لەنێو هاوڵاتیاندا.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش رایگەیاند، لە شاروچکەی عەتاریبی باکوری رۆژئاوای حەلەبیش، ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی سوپای تورکیا دایک و کچێکی کردووەتە ژێرەوە و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار