هەپەگە ناسنامەی پێنج شەهیدی بڵاوكردەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە، كە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠دا لە ناوچەی وان شەهید بوون و ڕایگەیاند، ئێمە تێكۆشانی ئازادی ئەو هاوڕێ قارەمانانەمان بە سەركەوتن تاجدار دەكەین.
ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێكدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی پێنج شەهیدی بڵاوكردەوە، كە ڕۆژی ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە گۆڕەپانی وان شەهیدبوون.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هەپەگە ئەو گەریلا شەهیدانەی بە ڕێزەوە بە بیرهێناوەتەوە و ڕایگەیاندوە، “ئەو هاوڕێ قارەمانانەمان بە ژیان و هەڵوێستی خۆیان لە تێكۆشاندا بوونە جەنگاوەری نمونەیی ئاپۆیی”.
لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە گۆڕەپانی وان، كە دوژمن هێرشی كرد ئەندامی فەرماندەیی پارێزگای وان، باهارین كەنداڵ و هاوڕێیانی شیار ساسۆن، فایەق، شیار كۆبانێ و سیدار شەهید بوون.
هەپەگە هەروەها سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو پێنج شەهیدە و تەواوی گەلی كردستان كردووە و جەختیش دەكاتەوە، ئێمە تێكۆشانی ئازادی ئەوان بە سەركەوتن تاجدار دەكەین.
ناسنامەی ئەو پێنج شەهیدە بەم جۆرەیە:

ناسناو: باهارین كەنداڵ
ناو و پاشناو: دەلال عەلی
شوێنی لەدایكبوون: كۆبانێ
ناوی دایك- باوك: حەنیفە- عەلی
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠/ وان
******

ناسناو: شیار ساسۆن
ناو و پاشناو: حەمید تریاكی
شوێنی لەدایكبوون: ئێلیح
ناوی دایك- باوك: ساریا- حسێن
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠/ وان
******

ناسناو: فایەق عەفرین
ناو و پاشناو: شەرڤان مامۆ
شوێنی لەدایكبوون: عەفرین
ناوی دایك- باوك: ئەڵماس- محەمەد
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠/ وان
******

ناسناو: سیدار جانفەدا
ناو و پاشناو: رەشید ئۆروك
شوێنی لەدایكبوون: وان
ناوی دایك- باوك: سۆنی- نیزام
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠/ وان
******

ناسناو: شیار كۆبانێ
ناو و پاشناو: ئەسغەر قۆردۆیمیلان
شوێنی لەدایكبوون: ماكۆ
ناوی دایك- باوك: توران- عیرفان
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠/ وان
