وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چەند بڕیاریک له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌زری یه‌كه‌م ده‌رده‌كات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو بڕیار سه‌باره‌ت به تاقیكرده‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی خوێندن ده‌دات، كه یه‌كێكیان له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیانی ئێزدی و كریستیانه له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی هه‌رێمی كوردستان.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، لە بەرئەوەی رۆژی ئاڵای کوردستان لە رێکەوتی ١٧ی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و لەو رۆژەدا تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی تێدا دەکرێت، سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکان لە پێش ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی یادی رۆژی ئاڵای کوردستان دەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم خوێندنگەکان لە رێکەوتی ١٧ی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی یادکردنەوەی ئاڵای کوردستان، یەک کاتژمێر لە پێش تاقیکردنەوەکە مەراسیمی رۆژی ئاڵا ئەنجام دەدەن و تەنها لەو رۆژەدا تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دوادەخرێت.
هەروەها وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌سه‌ڵاتی به به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه‌داوه كه قوتابی له هه‌ردوو پێكهاته‌ی (ئێزدی و كریستیان) تیایاندا ده‌خوێنن، تا خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌ك رێكبخه‌ن كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ جه‌ژن و بۆنه‌كانی ئه‌و دوو پێكهاته‌یه.
تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌زری یه‌كه‌م له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه (14ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) ده‌ستپێده‌كه‌ن و رۆژی شه‌ممه (24ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022) كۆتاییدێن.
