هەسەدە: دەوڵەتی تورکیا ماڵ و موڵکی خەڵکی مەدەنی و دەزگا خزمەتگوزاریەکان دەکاتە ئامانج

3 ساڵ لەمەوپێش



هەسەدە رایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا لە دەیان گوندی رۆژئاوای کوردستان، ماڵ و موڵکی هاوڵاتیانی مەدەنی و دەزگا خزمەتگوزاریەکانی تۆپباران کردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا  بڵاوکردەوە.

هەسەدە دەڵێت، تاوەکو ئێستاش بۆردومان و تۆپبارانی سوپای تورکیا بۆسەر گوندەکانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و لە کاتژمێرەکانی رۆژی ٤ی کانونی یەکەم و بە درێژایی رۆژی ٥ی کانونی یەکەم لە شاروچکەکانی زرگان و گوندەکانی، کانتۆنی شەهبا و شاری کۆبانێ چەند ناوەندی خزمەتگوزاری وێران کراون.

هەسەدە ئاماژەی بەوەکرد، گوندەکانی تەل لەبەن، گۆزەلی و کۆگاکانی ئوم کێف لە تەل تەمر، گوندەکانی بۆبی، دادا عەبدال، شاروچەکەی زرگان و ناوەندی زرگان. گوندەکانی کۆر حەسەن، بیر کینپ، ئەریدا و سلێبی گرێ سپی، رۆژهەڵاتی شاروچکەی گرێ سپی. گوندی شێخ هیلال، هربل، ساموقا، منخ، شێخ عیسا، کەفەر نایا، بەنداوی شەهبا، کەفەر گارێس، بێنێ، سۆخانەک، عاقیب، مەیاس، شێوارخا، مالکیە، ئیرشادیە و شاروچکەی تەل رەفعەتی سەر بە هەرێمی فورات، گوندەکانی زۆرمەخار، چارقلی، کۆران، خەربستان، جیشان، خانێ، قەرەمۆخ و شاروچکەی شیوخی سەر بە کۆبانێ، گوندەکانی کۆرحەیوک و ئەلکاوکلی منبج بە دەیان جار تۆپباران و بۆردومان کراون.

هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بە چڕی لە شەوی ١٩ی تشرینی دووەم دەستی پێکرد. لەگەڵ ئەوەی وڵاتانی زلهێزی جیهان و ناوچەکە داوایان کردووە کە هێرشەکان رابگیرێت، بەڵام دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لەسەر هێرش و هەڕەشەکانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار