ئەو نووسەرە کوردەی کە پێی گوترا ھەرگیز پێ لەسەر خاکی ئوسترالیا دانانێت،ئەمڕۆ گەشتە ئەو وڵاتە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نووسەر و ڕۆژنامەنووس و پەنابەری کورد بەھرۆز بوچانی،دوای سێ ساڵ لە قسەکەی وەزیری کۆچ لە ئوسترالیا، پیتەر داتن، کە گوتی " بەھروز ھەرگیز پێ لەسەر خاکی ئوسترالیا دانانێت " گەیشتە ئەو وڵاتە .
پەنابەر و نووسەری کورد بەهرۆز بووچانی کە ئێستا لە نیوزلەندا دەژی چەند ساڵێک پاش ئەوەی حکومەتی پێشووی ئوسترالیا جەختی کردەوە کە هەرگیز ڕێگەپێدراو نابێت نچێتە خاکی ئەسترالیاوە ، پاشنیوەڕۆی سێشەممە گەیشتە مێلبۆرن بۆبڵاوکردنەوەی کتێبە نوێیەکەی، بەناوی ئازادی تەنها ئازادی.
لەگەڵ ئەوەی ئەمە وەک دەستکەوتێک سەیر ئەکرێت بۆ ئەو نوسەرە کوردە بەهرۆز ڕایگەیاند کە نایەوێت بەو شێوەیە سەیری چونە ناو وڵاتی ئوسترالیا لەلایەن ئەو نوسەرەوە بکرێت .
بەهرۆز بوچانی وتی: "هیوادارم خەڵکی ئەم سەردانە بە دەستکەوتێک لێک نەدەنەوە"
وتیشی: "من وەک دەستکەوتێک سەیری ناکەم من تەنها بۆ کار هاتووم بۆ ئێرە ".
بەھروز لە ٢٠١٣ خۆی گەیاندە کەنارە ئاوییەکانی ئوسترالیا و داوای پەنابەری کرد بەڵام حکومەتی ئوسترالیا ئەو و ھاوڕێکانی دەستبەسەر کرد و ناردنی بۆ مانوس ئایلاند، دورگەیەک لە ئوقیانووسی ھادی.
بووچانی سەردێڕی هەواڵەکانی داگیرکرد دوای ئەوەی بە هەستەوە ڕووناکی خستە سەر سیستەمی دەستبەسەرکردنی کۆچبەرانی ئوسترالیا لە دوورگەی مانوس بە کتێبێک بەناوی "چیاکان نەبن کورد ھاوڕێی نیە" کە لەڕێگەی کورتەنامەی وەتسئەپەوە نووسیبووی بوە براوەی خەڵاتی ساڵی 2018 کە لە پەیامەکانی واتساپەوە کۆکراوەتەوە.
پاشان لە ساڵی 2019 ڤیزای یەک مانگی پێدرا بۆ بەشداریکردن لە فیستیڤاڵی نووسەرانی نیوزلەندا و دواتر لە ساڵی 2020دا مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە وەرگرت
