دەمیرتاش: خەمتان نەبێت دەوران دەگۆڕێت

3 ساڵ لەمەوپێش



سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، ئەوانەی سیاسەتمەدارانیان دادگایی کرد و سزای زیندانیان بەسەردا سەپاند، باجەکەی دەدەن.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە شەش ساڵە لە زینداندایە، لەبارەی هەڵوەشادنەوەی سزاکەی سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەد، تویتێکی بڵاوکردەوە و وتی، " خەمتان نەبێت دەوران دەگۆڕێت."

دەمیرتاش لە تویتەکەیدا باسی ئەوەی کرد کە ئەوانەی سەلچوک مزراکلی و سیاسەتمەدارانی دیکەیان راپێچی دادگا کرد و سزایان دان، باجەکەی دەکەن.

دەمیرتاش خۆشحاڵی خۆی لەمەرابەر هەڵوەشاندنەی سزای سەلچوک مزراکلی دەربڕێ کە چەند ساڵێکە پێکەوە لە یەک زینداندان.

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەڵێت، ئەوانەی ئیرادەی ئامەدیان دزی و مامۆستا سەلچوک مزراکلیان دەستگیر کرد، کاتی ئەوە هاتووە کە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

دوێنێ دادگای باڵای تورکیا، سزای زیندانی ٩ ساڵ و ٤ مانگ و ١٥ رۆژی سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەدی هەڵوەشاندەوە کە لە چوارچێوەی سیاسەتی قەیومی دەسەڵاتی تورکیادا، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و دواتر دەستگیرکرا.

دکتور سەلچوک مزراکلی کە کوردی شاری روحای باکوری کوردستانە، لە ساڵی 2019دا لەسەر لیستی هەدەپە وەک هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەد هەڵبژێردرا، بەڵام دوای پێنج مانگ لە دەستبەکاربوونی، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و پێنج ساڵە لە زیندانی ئەدرنە لەگەڵ دەمیرتاش لەیەک قاوشدان.

لێرە تویتەکەی سەلاحەدین دەمیرتاش ببینن...

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار