مەزلۆم کۆبانێ: ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی تورکیا هەڵنەکردووە

3 ساڵ لەمەوپێش



مەزڵوم کۆبانێ رایگەیاند، ئەمریکا ڕێگری لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا کردووە و  ژەنەڕاڵ ئەلێکساندەر چایکۆ فەرماندەی هێزەکانی روسیا لە سوریاش هەوڵی نێوەندگیریداوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرق ئەوسەد، مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە)، ئاماژەی بەوەدا کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا "خیانەت"ی لە هەسەدە کردووە، بەوەی رێگری لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ نەکردووە و وتی، " ئێستا ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینی تورکیا هەڵنەکردووە."

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا هەسەدە نیگەرانە لە خیانەتێکی دیکە، کۆبانێ وتی ئەوان هەمیشە نیگەرانن و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، " هیوادارین ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات و ڕێگە بە تورکیا نەدات هیچ ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام بدات. چونکە تورکیا تاوەکو ٨٠ کیلۆمەتر سنوری باکور و رۆژهەڵاتی سوریای بەزاندووە و تاوەکو دێرەزۆری بۆردومان کرد، بەڵام ئەمریکا جگە لە لێدوانێک هیچ دیکەی نەکرد."

مەزڵۆم کۆبانێ باسی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی لەگەڵ ژەنەڕاڵ ئەلێکساندەر چایکۆ، فەرماندەی هێزەکانی روسیا لە سوریا کرد کە لە رۆژهەڵاتی فورات ئەنجامدرا و وتی، " دەتوانین بڵێین ژەنەڕاڵ ئەلێکساندەر چایکۆ هەوڵی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنێک دەدات کە رێگری لە هێرشەکان بکرێت."

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەرچەندە سوپای سوریا بەشێکە لە سیستمی بەرگری سوریا و لە هەندێک لایەندا هاوبەشین، بەڵام هەندێک مەرج و وردەکاریمان هەیە. زیاتر لە ١٠٠ هەزار ئەنداممان هەیە کە ١٠ ساڵە خەبات دەکەن. پێویستی بە چارەسەری دەستوری و یاسایی هەیە. پێویستە هێزەکانی هەسەدە ڕۆڵی تایبەتیان هەبێت لە بواری سەربازیدا لە سوریا."

دەشڵێت، بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا شاندیان بۆ دیمەشق ناردووە و وتی، "دەمەوێت بچمە دیمەشق ئەگەر مەرجی پێویست بۆ چارەسەری سیاسی هاتە ئاراوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار