لە ماوەی ٨٠ رۆژی رابردوودا ١٢٢ کوردی رۆژهەڵات کورژاون
تاوەکو ئێستا نزیەکی هەشت هەزار کەس بریندار بوون
ئاماری کوژراوەکانی خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرز بووەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
ئاماری کوژراوەکانی خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ١٢٢ کەس بەرز بووەوە.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئامارێکی نوێی کوژراون و بریندارەکانی خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکەی هەنگاو، تاوەکو ئێستا لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان، ١٢٢ کەس کوژران و نزیکەی هەشت هەزار کەسیش بریندار بوون.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە خۆپیشاندانەکان لە ٤٧ شاری رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سێ رۆژە مانگرتنی سەرتاسەری لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کورستان دەستی پێکردووە. هەروەها لە شارەکانی وەک تاران، ئەسفەهان و کەرەج و مەشهەدیش بەشێک لە کاسبکاران دوکانەکانیان نەکردووە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٤٥٠ کەس لە تەواوی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون. لەو ژمارەیە نزیکەی ٣٠ کەس ژن و ٦٠ کەسیش منداڵان.
