شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه‌ باسكردن بوو له‌ سه‌ر سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و بڕیاردرا بۆ به‌رده‌وامی دان به‌ گفتوگۆكان جارێكی دیكه‌ شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، لەبارەی سەردانی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا و راپۆرتی شاندەکە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکرا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، بڕگەی یەکەم بریتی بوو لە خستنەڕووی ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانی شاندەکە لەگەڵ شاندی حکومەتی فیداڵی سەبارەت بە دۆسییەکانی (بەشە بودجەی هەرێم، نەوت و غاز، گومرگ و دەروازە سنوورییەکان، دیوانی چاودێری دارایی) کە لە لایەن دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و ئەندامانی دیکەی شاندی حکومەت خرایەڕوو.

باس لەوەشکراوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە شاندی هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ و دانوستان لە رۆژانی داهاتوودا، سەردانی بەغدا بکاتەوە و لیژنە لاوەکییەکانی هاوبەشی هەردوولا دەست بە کۆبوونەوەکانیان بکەن، بە ئاراستەی گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش لەسەر بنەمای ئەو نەخشە رێگایەی لە کۆبوونەوەکە پەسەندکرا.

ئەوەش ئاشکراکراوە، لە بڕگەی دووەمدا، گفتوگۆ دەربارەی نەخشەڕێگا و میکانیزمی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کراوە و ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە بڕیاری حکومەتی فیدڕاڵی بۆ سەرلەنوێ پێکهینانەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق دەکات کە بەشێکە لە مینهاجی وەزاری کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵی.

هاوکات، داواش دەکات بودجەی پێویست بۆ ئەم لیژنەیە تەرخان بکرێت و پێداویستییەکانی دیکەی دابین بکرێت بۆ لابردنی ئەو لەمپەر و ئاستەنگانەی لەبەردەم جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووردا هەن و چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستور و رێکارەکانی هاتوو لە مینهاجی وەزاریی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار