لە داقوق شەڕ لەنێوان جوتیارانی کورد و عەرەبە ھاوردەکان روویدا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری ئاواییەکانی دارا و مەنسوور لە حەفتەغار لە سنووری کەرکووک شەڕ لەنێوان جووتیارانی کوردی خاوەن زەویوزاری ناوچەکە و عەرەبی هاوردە روویدا. جووتیارێکی کورد دەڵێت، بە 100 کەسەوە هێرشیان کردووەتە سەریان و دوو جووتیاری کورد لە شەڕەکەدا بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە جارێکیتر عەرەبە ھاوردەکان تراکتۆریان ھێناوە و ھەوڵیانداوە زەوی جوتیارە کوردەکانی سنووری ھەفتەغار بکێڵن، بەڵام جوتیارانی کورد و دانیشتووانی گوندەکان کۆبوونەتەوە و رێگریان لێکردوون و شەڕ لە نێوانیان دروستبووە.

هەروەها جوتیارێکیش ڕایگەیاندووە،دوو جووتیاری کورد لە شەڕەکەدا بریندار بوون کە یەکێکیان لە نەخۆشخانەیە.

هاوکات مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێرشکردنەسەر جوتیارانی کورد لە لە سنوری قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکوک مایەی نیگەرانییە، بۆیە داوا لە سەرۆکایەتییەکانی عێراق دەکات بە پەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جوتیارانی کورد بهێنن کە دژی بنەماکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و بڕگەکانی ماددەی 140ی دەستورن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار