گەمارۆی تورکیا و سوریا و نەبوونی خزمەتگوزاریەکان مەترسی لەسەر ژیانی کۆچبەرانی کانتۆنی شەهبای رۆژئاوای کوردستان دروست کردووە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گەمارۆی تورکیا و سوریا و نەبوونی خزمەتگوزاریەکان مەترسی لەسەر ژیانی کۆچبەرانی کانتۆنی شەهبای رۆژئاوای کوردستان دروست کردووە و دیمەنی منداڵێک کە لەلایەن ئاژانسی هاوازنیوزەوە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا دەردەکەویت کە بەهۆی نەبوونی کارەباوە، بە مۆلیدە جیهازی ئۆکسجینی منداڵەکە کاری پێدەکرێت کە نەخۆشی رەبۆی هەیە، نیشانەی دۆخی خراپی کۆچبەرانە.

بەگوێرەی هەوڵێکی ئاژانسەکە، دوو مانگە، کۆچبەرانی کانتۆنی شەهبای نێوان کۆبانێ و عەفرین گەمارۆدراون و سوپای سوریا و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و سوپای تورکیا رێگە نادەن هاوکاری بگاتە دەستیان. لەلایەکی دیکەوە، لە ناوچەکە، سووتەمەنی، کارەبا و غاز دەست ناکەویت.

ئاژانسی هاوارنیوز دیمەنی منداڵێکی بڵاوکردەوە کە لەگەڵ خانەوادەکەیدا لە گوندی تەل شەعیری سەر بە ناوچەی فافینی هەرێمی شەهبا نیشتەجێبوون کە خەڵکی عەفرینن و لەساڵی ٢٠١٨، کە تورکیا شارەکەیانی داگیر کرد، کۆچیان کردووە. باوکی منداڵەکە لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت و دەڵێت، کۆڕەکەی نەخۆشی رەبۆی هەیە و پێویستی بەوە هەیە بەردەوام لەژێر ئامێری ئۆکسیجنی دەستکرددا بێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کارەبایان نییە، بە ناچاری سووتەمەنی بە نرخێکی زۆر گران بەدەست دەهێنێت و لە رێگەی مۆلیدەوە بۆ چەند کاتژمێرێک ئامێری ئۆکسجینەکە کار پێدەکات

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار