سی ئای ئەی بۆ میت: دەست لە ئۆپراسیۆنی بەرامبەر باکوری سوریا هەڵگرن

3 ساڵ لەمەوپێش



ویلیام بێرنزی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی پەیوەندی بە هاکان فیدان بەڕێوبەری میتەوە کردووە و ئاگاداری کردووەتەوە لە هێرشەکان و ئەگەری ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکان بۆسەر رۆژئاوای کوردستان.

ماڵپەری هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکا لە زاری دوو سەرچاوەی هەواڵگری ئەمریکیەوە رایگەیاند، ویلیام بێرنزی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی پەیوەندی بە هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) کردووە و بەهۆی ئەوەی لە هێرشەکانیاندا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، گیانی سەربازە ئەمریکیەکان دەخەنە مەترسیەوە، بە توندی هوشداری بە هاکان فیدان داوە.

لە هەواڵێکدا کە رۆژنامەنووس باراک رەڤید لە ماڵپەری ئەکسیۆس بڵاویکردۆتەوە، هاتووە، " هۆکاری سەرەکی زیادبوونی فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر تورکیا بۆ راگرتنی هێرشەکانی بۆسەر باکوری سوریا بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە حەفتەی رابردوو، فڕۆکەکانی تورکیا بارەگایەکیان بە دووری ٤٠٠ مەتر لە نزیکی سەربازانی ئەمریکا کردووتە ئامانج."

بەگوێرەی هەواڵەکە، دوای هێرشەکەی تورکیا بێرنز تەلەفۆنی بۆ فیدان کردووە و هۆشداریداوە کە گیانی سەربازانی ئەمریکی لە مەترسیدایە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە بێرنزی داوای لە فیدان کردووە، دەست لە ئۆپراسیۆنی بەرامبەر باکوری سوریا هەڵگرن.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا هەفتەی رابردوو لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، سەربازانی ئەمریکا راستەوخۆ لە هێرشە ئاسمانیەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا رووبەرووی مەترسی دەبنەوە و هۆشداری بە ئەنقەرە دابوو.

راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دوای ئەوە هات کە هەندێک بارەگا لە نزیک کەمپی هۆڵ کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە لە حەسەکە، کراونەتە ئامانج و ئەندامانی داعش لە کەمپەکەدا هەوڵی هەڵهاتنیان داوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار