پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شەممە بڵاوکرایەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی باش لەسەرخۆ و ( 10 - 15 ) کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا دەبێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو، هەروەها سبەی شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشو.
بەپێی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمی ناوچەکانی هەرێم بەم شیوەیە دەبێت:
هەولێر ١٧
سلێمانی ١٦
دهۆک ١٦
کەرکوک ٢١
هەڵەبجە ١٦
زاخۆ ١٨
سۆران ١٤
گەرمیان ٢١
بابهتی پهیوهندیدار
