دەوڵەتی تورکیا یەک لەسەر سێی شاروچکەی زرگانی حەسەکەی وێران کردووە

3 ساڵ لەمەوپێش



بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە، نزیکەی ٤٠٠ ماڵ لە شاروچکەی زرگانی حەسەکە رووخاون.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و بووەتە هۆی وێرانکاریەکی زۆر و ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزاری دەکاتە ئامانج.

ساڵح سمۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاروچکەی زرگانی سەر بە حەسەکە بە ئاژانسی هەواڵی هاواری راگەیاند، هێرشی زۆر قورس لەسەر شاروچکەکەیان هەیە و هەوڵ دەدرێت ژێرخان و ناوەندە خزمەتگوزاریەکانی وەک خوێندنگا، شارەوانی، ناوەندی ئەنجومەنی شاروچکەکە و بارەگای هێزەکانی ناوخۆ وێران بکرێت.

ساڵح سمۆ  ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتی تورکیا بە مەبەستی چۆڵکردنی ناوچەکە هێرش دەکات و وتی، " دەوڵەتی تورکیا فڕنێکی وێران کردووە کە نانی بۆ ٢٠ گوندی سەر بە شاروچکەکە دابین دەکرد. هەروەها ناوەندی هێزەکانی ناوخۆی کردووتە ئامانج کە ئاسایشی ناوچەکەکە دەپارێزن.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاروچکەی زرگان دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانەوە یەک لەسەر سێی ناوچەکە وێران بووە و نزیکەی ٤٠٠ ماڵ رووخاون.

ناوبراو ئەوەی خستەڕوو، هەموو دەزگاکانی شاروچکەکە لە دۆخی نائاساییدان و هەوڵ دەدەن لە وەرزی زستاندا پێداویستی هاوڵاتیان دابین بکەن. بەشێک لە خەڵکی ناوچەکەش لە کاتی تۆپباراندا لە شارەکە دەچنە دەرەوە و کاتێک هێرشەکان دەوەستن، دەگەڕێنەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار