هەوڵی لێسەندنەوەی مافی پارێزبەندی لە فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتاری هەدەپە دەدرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
داواکاری کۆماری تورکیا، سێ دۆسیەی بە مەبەستی لێسەندنەوەی مافی پارێزبەندی لە فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتاری هەدەپە بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە نارد.
یەکێک لە دۆسیەکان ٤ی شوبات ئامادەکراوە و تێدا فەلەکناس ئوجا بەوە تاوانبار دەکرێت کە هەوڵی هاندانی هاوڵاتیانی لەدژی دەوڵەتی تورکیا داوە.
هەروەها قسەکانیی، لە میدیاکاندا لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەدژی رۆژئاوای کوردستان وەک بیانوی دۆسیەکی دیکە لەدژی پەرلەمانتارەکەی هەدەپە جووڵێنراوە.
لە دۆسیەی سێیەمدا فەلەکناس ئوجا بەوە تۆمەتبار کراوە کە بانگەشەی بۆ پەکەکە کردووە و بەشداری لە کۆبونەوە نەیاساییەکاندا کردووە.
بابهتی پهیوهندیدار
