تورکیا: رێگە نادەین هیچ لایەنێکی نێودەوڵەتیی لێکۆڵینە لە چەکی کیمیایی بکات

خلوسى ئاکار، وەزیرى بەرگریی تورکیا

3 ساڵ لەمەوپێش



هەدەپە لە پەرلەمانى تورکیا داواى لێکۆڵینەوە لەسەر بەکارهێنانى چەکى کیمیایی دەکات و وەزیرى بەرگریى وڵاتەکەش رایگەیان رێگە نادەن هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئەو بابەتە بکرێت.

خلوسى ئاکار، وەزیرى بەرگریی تورکیا لە کاتى گفتوگۆ لەبارەى پشکی وەزارەتەکەى لە پڕۆژەیاساى بودجەى ساڵى 2023 لە پەرلەمانى تورکیا وتارێکى پێشکەش کردو و وەڵامى هەندێک لە پرسیارەکانی دایەوە.

لە کۆبونەوەکەى پەرلەماندا و لەبارەى بەکارهێنانى چەکى کیمیاییەوە پەرلەمانتارانى هەدەپە بەڵگەى بەکارهێنانى چەکى کیمیاییان لە سنورەکانى هەرێمى کوردستان دژى گەریلاکانى پەکەکە خستە بەردەم وەزیرى بەرگریی تورکیا و داوایان کرد لەوبارەیەوە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدرێت.

لە وەڵامى پرسیار و داوکاریی هەدەپە، خلوسى ئاکار رایگەیاند؛ جگە لە گازى فرمێسکڕێژ هیچ جۆرە چەکێکى کیمیایی لەناو سوپاى تورکیادا نییە و وتیشى: دەوڵەتى تورکیا رێگە نادات هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەوبارەیەوە ئەنجام بدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) رایگەیاندوە کە سوپاى تورکیا لە ئەمساڵدا هەزاران جار چەکى کیمیایی دژى هێزەکانیان بەکارهێناوە و وەک بەڵگەیەکیش چەندین وێنە و تۆماری ڤیدیۆییان بۆ رای گشتى بڵاو کردوەتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار