سەرۆکی هەنگاریا : بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا لەمیانی کردنەوەی قوتابخانەی مێلتۆن لە عەنکاوە گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، دەیانەوێ هاوکاریی زیاتر پێشکیشی هەرێمی کوردستان بکەن. گوتیشی، "ئێوە بە تەنیا نین."
ئەمڕۆ شەممە، 10-12-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا لە عەنکاوە قوتابخانەی مێلتۆیان بە فەرمی کردەوە کە لەسەر ئەرکی حکومەتی هەنگاریا بە بەهای چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلار دروستکراوە.
کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان تەنیا نییە و ئەوان بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان. گوتیشی، "دەمانەوێت هاوکاریی زیاتر پێکێش بکەین."
سەرۆکی هەنگاریا لە گوتارەکەیدا رووی لە ئامادەبووان کرد و گوتی، "پێموایە هەمووتان ئاشناییتان لەگەڵ ئاڵای هەنگاریا هەیە. ئاڵاکەمان هاوشێوەی ئاڵاکەتانە. ئەویش سوور، سپی و سەوزە، بەڵام بەداخەوە خۆری تێدا نییە. ئەوەش واتای ئەوەیە کە ئێستا ئێمە خۆرمان لە هەنگاریا نییە، بەڵام دەشتوانن ئاڵای هەنگاریا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە بەشێکی زۆری شارەکان ببینن. جێگەی شانازیمانە کە دەبینین ئاڵای هەنگاریا لێرەیە، چونکە ئەوە نیازچاکیی گەلی هەنگاریا پیشاندەدات."
هاوکات سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێکی پێشکەشکرد ورایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت گه‌لێكی پڕ له زانست دروستبكه‌ن، به‌ره‌وپێشچونی ئه‌كادیمی و گواستنه‌وه به‌ره‌و زانست و بونیاتنان له‌سه‌ر زانست و له‌سه‌ر زیاتركردنی تواناكان ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ به‌ره‌پێشچون، ئه‌مه باشترین وه‌به‌رهێنانه له گه‌نجه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سوپاسی حكومه‌تی هه‌نگاریا ده‌كات كه قوتابخانه‌یه‌كی له عه‌ینكاوه دروستكردوه، ئه‌وان گرنگی به‌وكاره ده‌ده‌ن چونكه بڕبڕه‌ی پشتی به‌ره‌وپێشچونی كوردستانه و شانازی به كردنه‌وه‌ی زانكۆی بریتانی- كوردستان له هه‌ولێر ده‌كه‌ن و پاڵپشتی ته‌واو له‌و پڕۆژانه ده‌كه‌ن.
