هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی ئاشكرا كرد
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەپەگە ناسنامەی چواری گەریلای شەهیدی ئاشكرا كرد، كە لە مانگەكانی حوزەیران و تەمووزی ئەمساڵ لە ناوچەی زاپ شەهید بوون .
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ناسنامەی چواری گەریلای بڵاوكردەوە، كە لە مانگەكانی حوزەیران و تەمووزی ئەمساڵ لە ناوچەی زاپ شەهیدبوون.
لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە دا هاتووە، "هاوڕێیانمان بەرفین، عەلیشێر، نوعمان و كاركەر، كە بە پێشەنگایەتی هەڵمەتی هەڵۆكانی زاگرۆس ئەركە مێژووییەكەی خۆیان جێبەجێ كرد، بەشدارییان لە زۆر چالاكیدا كرد و لە كاتی جیاجیادا شەهید بوون."
ئەوانیش:

ناسناو: بەرفین بۆتان
ناو و پاشناو: ڕیحان خەڵەف
شوێنی لەدایكبوون: دربێسی
ناوی دایك- باوك: ئەمشا- مەعسوم
كات و شوێنی شەهیدبوون: ١١ حەوزەیرانی ٢٠٢٢/ زاپ

ناسناو: عەلیشێر زاگرۆس
ناو و پاشناو: ئوغور بەكتاش
شوێنی لەدایكبوون: چەولیگ
ناوی دایك- باوك: گوڵ- مەحمود
كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢/ زاپ

ناسناو: نومان ئامەد
ناو و پاشناو: كیومەرس سادقی
شوێنی لەدایكبوون: مەریوان
ناوی دایك- باوك: گەلاوێژ- ئیبراهیم
كات و شوێنی شەهیدبوون: ٣ی تەمووزی ٢٠٢٢/زاپ

ناسناو: كاركەر عسیان
ناو و پاشناو: ئورهان كونور
شوێنی لەدایكبوون: شرناخ
ناوی دایك- باوك: زڵێخا- عوسمان
كات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٢/ زاپ
