کەشناسی: هەرێم دەکەوێتە ژێر کاریگەری رەوشێکی ناسەقامگیری کەشوهەوا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، سبه‌ی دوشه‌ممه‌ش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە شەو درەنگدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو

بەگوێرەی راپۆرتی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە بەرەبەیانى رۆژى سێ شەممە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست روو لە ناوچەکە دەکات، بارانبارین بە شێوەى نمە باران لە ناوچەى جیا جیا دەستپێدەکات، لەگەڵ بارانبارین بارستە هەوایەکى ساردیش روو لە ناوچەکە دەکات، ئاستى باران مامناوەند دەبێت و هەروەها لەگەڵ بارانبارین  لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفریش دەبارێت .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی ده‌ڵێت، "کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان بەشێوەى نمە باران و بارانى مامناوەند دەبێت بە گشتى  و کاریگەرى ئەم شەپۆلە ڕۆژى پێنجشەممە کۆتایی دێت".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار