ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین فۆڕمی دامەزراندنی بە شێوەی گرێبەست بۆ چەند پسپۆڕییەک راگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین فۆڕمی دامەزراندنی بە شێوەی گرێبەست بۆ چەند پسپۆڕییەک راگەیاند و دەڵێت، کێبڕکێکە بەپێی خاڵبەندییە.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئیدارەی راپەڕین پسپۆڕییەکان بریتیین لە: ئەندازیاری شارستانی (چوار کەس)، ئەندازیاری میکانیکی (سێ کەس)، ئەندازیاری کارەبایی (دوو کەس)، ئەندازیاری تەلارساز (یەک کەس)، ئەندازیاری پلانسازی شار (یەک کەس)، ئەندازیاری جیۆلۆجی (یەک کەس)، ژمێریاری هەڵگری بەکالۆریۆس بێت (چوار کەس)، کارگێڕی کار کە هەڵگری بەکالۆریۆس بێت (دوو کەس)، روپێوی کار هەڵگری دیبلۆم (سێ کەس)، ژمێریاری هەڵگری دیبلۆم (چوار کەس) و کارگێڕی کار کە هەڵگری دیبلۆم بێت (چوار کەس).

راشیگەیاندووە، فۆڕمەکە بەپێی خاڵبەندییە و کێ زۆرترین خاڵ کۆبکاتەوە چانسی دامەزراندن بۆ ئەو کەسە دەبێت و فۆڕمەکەش بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەست دەبێت.

مەرجەکان:

١-  هەر کەسێک لە کەرتی گشتی کاری کردبێت دەبێت بە نوسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار پشتڕاستی بکاتەوە کە کاری کردووە.

٢- هەر کەسێک لە کەرتی تایبەت کاری کردبێت  دەبێت بە نوسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار پشتڕاستی بکاتەوە کە کاری کردووە.

٣- دەبێت لایەنی پەیوەندیدار لە کەرتی تایبەت بە بەڵێننامەی فەرمانگەی دادنوس پشتڕاستی بکاتەوە کە خوازیار چەند ساڵ کاری کردووە لەو کەرتە کاری کردووە بە ڕاست و دروستی .

٤- لایەنی پەیوەدیدار بە (کەرتی گشتی بە کەرتی تایبەت ) بەرپرس دەبێت لە راست و دروستی نوسراوی فەرمی بۆ خوازیارو رێکاری یاسایی بەرانبەری دەگیرێتە بەر لە ئەگەری نادروستی پشتگیریکردن.

لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار