قائیمقامیەتی سلێمانی: رێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەبێ بەرامبەر پارە دەداته پرۆژەکان بەمەبەستی فراوانکردنیان
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، رێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەبێ بەرامبەر پارە دەداته پرۆژەکان بەمەبەستی فراوانکردنیان، بڕی پارەکەش بۆ هەر پرۆژەیەک، لە نێوان پێنج بۆ 30 هەزار دۆلار دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە (11ی کانوونی یەکەمی 2022)، قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی فراوانکردنی پرۆژە و هاوکاریکردنی خاوەن پرۆژەکان، رێکخراوی (IOM)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بڕێک پارەی دابینکردووە، بۆئەوەی لە سنووری سلێمانی بەبێ بەرامبەر بیدات بە خاوەنی پرۆژەکان بۆ فراوانکردنی پرۆژەکانیان.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی قایمقمییەتی سلێمانی:
بۆ هەر پرۆژەیەک (٥) هەزار بۆ (٣٠) هەزار دۆلار دەدات سلێمانی- نەتەوەیەکگرتووەکان بێ بەرامبەر دەستگیرۆیی فراوانکردنی پرۆژە دەکات بەمەبەستی فراوانکردنی پرۆژەو هاوکاریکردنی خاوەن پرۆژەکان، رێکخراوی (IOM)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بڕێکی زۆر پارەی دابینکردووە لە سنوری سلێمانی بەبێ بەرامبەر بیدات بە خاوەنی پرۆژەکان بۆ فراوانکردنی پرۆژەکەی. بەپێی مەرجەکان بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە هاوکارییە پێویستە تەمەنی پرۆژەکە ساڵێک کەمتر نەبێت و بەدەر لە خاوەنی کارەکە (٣-٥٠) کارمەندی هەبێت. پرۆژەکە لە سنوری سلێمانیدا بێت و لەکارکردن بەردەوام بێت و خاوەنی کارەکە عیراقی بێت. هەر بەپێی مەرجەکان پێویستە پرۆژەکان لەبواری پەرەپێدان و فراوانکردنی کەرتی کشتوکاڵی و مەڕوماڵاتدا بێت. هەرکەسێک خوازیارە سودمەند بێت لەم هاوکارییەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بێ بەرامبەرەو وەرناگیرێتەوە، هەتا رۆژی (٢٩/١٢/٢٠٢٢) سەردانی بینای مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری. رۆژانی یەک شەممە تاکو پێنج شەممە، لە کاتژمێر ٩ی بەیانی بۆ ٣ی پاشنیوەڕۆ. بۆ پەیوەندیکردن (٠٧٥١٠٥٩٧٠٠٣) (٠٧٧٢٥٤٧٠٨٤٠) راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
