دەوامی فەرمانگەیەکی دهۆک بۆماوەی 20رۆژ ڕاگیرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پارێزەرێک لە دهۆک ڕایگەیاند دەوامی بەرێوەبرایەتی جێبەجێکردن بۆماوەی 20رۆژ ڕادەگیرێت.
پارێزەر بەهادین دەشتانی بەهاوڵاتی ی ووت" بەهۆی ئەنجامدانی پرۆسەی جەردی ساڵانە لەرێکەوتی 12ی ئەم مانگە تاوەکو 31/12 دەوامی فەرمی بەرێوەبرایەتی جێبەجێکردن ڕادەگیرێت، کاری ئەم فەرمانگەیە ئەوەیە کە هەر بڕیارێکی لەدادگا دەربچێت جێبەجێ دەکات، لەم ماوەیە هەر بڕیارێک لەدادگا دەربچێت جێبەجێ ناکرێت تاوەکۆ ساڵی نویێ"
ووتیشی، "هەموو ساڵێک پێنج رۆژ دەوام لەم فەرمانگەیە رادەگیرا بەڵام ئەم ساڵ کراوە بە 20رۆژ، بەدڵنیایەوە ئەم بڕیارە زیانێکی زۆر دەگەینێتە خەڵک چونکە لەو ماوەیە هیچ مامەڵەیەک خەڵک بەرێوە ناچێت، گرنگترین و سەرەکیترین فەرمانگەیە، بەنموونە هیچ کەسێک ناتوانێت بۆ نەفەقەی ژن و منداڵ نە پارە بدات و وەربگرێت، کاری سەدان خێزان و کەس ڕادەگیرێت"
ئەوەشی ڕونکردەوە، "فەرمانبەرانی ئەم فەرمانگەیە دەوامی خۆیان دەکەن بەڵام مامەڵەی هاوڵاتیان وەرناگرن"

