هەسەدە درۆنێکی دەوڵەتی تورکیای خستەخوارەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکرد کە ئێوارەی دوێنێ هێزەکانیان لە نزیک شاروچکەی زرگانی سەر بە کانتۆنی حەسەکە، درۆنێکی دەوڵەتی تورکیایان خستووەتە خوارەوە کە ئامادەکاری هێرشکردنە سەر بارەگاکانیان دەکرد.
لەلایەکدی دیکەوە، ئاژانسی هاوار نیوز رایگەیاند، لە هێرشەکانی دوێنێ دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسادا، هاوڵاتیەکی تەمەن ٦١ ساڵ گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی میداکانی رۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆش بارەگاکانی تورکیا لەسەر سنوری باکور و رۆژئاوای کوردستان، چەندین گوندی کۆبانێ و تەل تەمریان تۆپباران کردووە.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان لە شەوی ١٩ی تشرینی دووەمەوە دەستیان پێکرد و ٢٠ رۆژە بەردەوامە. لە هێرشەکاندا بە دەیان هاوڵاتی مەدەنی و شەڕڤان شەهید بوون. هەرچەندە وڵاتانی جیهان داوایان کردووە کە تورکیا هێرشەکان رابگرێت، بەڵام هێرشەکان بەردەوامن.
