رێکخراوی هەنگاو: حەفتەی رابردوو شەش کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون
3 ساڵ لەمەوپێش
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، حەفتەی رابردوو شەش کەسی دیکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و ژمارەی کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە ١٢٤ کەس.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هەنگاو ئامارێکی نویی کوژراو و دەستگیرکراوانی خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، حەفتەی رابردوو شەش کەسی دیکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی هێزە ئەمنیەکان کوژراون.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی کوژراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە ١٢٤ کەس.
هەروەها دەڵێت، حەفتەى رابردوو زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس لە شارەکانى رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون و بەم پێیەش، کۆى گشتى دەستگیرکراوان لە سەرەتاى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانەوە گەیشتووەتە زیاتر لە شەش هەزار و ٥٠٠کەس.
مانگرتنی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە حەفتەیەک نزیک دەبێتەوە. خۆپیشاندانەکانیش بەردەوامن. بەگوێرەی رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، هێزە ئەمنیەکان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی دەستیان بە رەشبگیری کردووە و بە دەیان دوکاندار بەهۆی ئەوەی دوکانەکانیان نەکردووتەوە دەستگیرکراون.
