کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن و باران دەبارێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ  ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، سەرەتا لەکاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاویەکانی باکوری هەرێم نمەباران دەستپێدەکات و هەروەها بەفر لەناوچە شاخاویە سنوریەکاندا دەبارێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت وپلەکانی گەرما لەناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزمدەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی سێشەممە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى رەوشێکى ناسەقامگیرى کەش و هەوا بەهۆی کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و سەرەتا لەکاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم نمەباران دەست پێ دەکات و بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سلیزی:

هەولێر:  16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک:  15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  16 پلەى سیلیزى
سۆران:  13 پلەى سیلیزى
گەرمیان :  20 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار