لە دهۆک چەکدارێک هێرشی کردە سەر بنکەیەکی ئاسایش و دوو کارمەند گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەیامنێری هاوڵاتی ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا چەکدارێک هێرشی کردە سەر باڵەخانەی بنکەی ئاسایشی بەلدەی نێو شاری دهۆک و بەهۆیەوە کارمەندێکی ئاسایشی گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
وتیشی کارمەندێکی ئاسایش کۆژراوە و یەکێکی تر بریندارە، ئەو کارمەندەی شەهید بووە ناوی (ئازاد ئیبراهیم)ـە و خەڵکی گوندی بێسفکێ یە لە سنووری پارێزگای دهۆک و تەمەنی نزیکەی 30 ساڵە. بریندارەکەش ناوی زیندانە و نەشتەرگەری بۆ کراوە و ئێستا دۆخی جێگیرە.
هەروەها هێرشەکە کراوەتە سەر بارەگای ئاسایشی ناو شار لە رۆژهەڵاتی شاری دهۆک کەناسراوە بە ئاسایشی بەلدە.
باسی لەوەشکرد،بەگوێرەی زانیارە سەرەتاییەکان ئەو هێرشبەرە بە رەگەز عەرەبە لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایش کوژراوە.
هاوکات هێزە ئەمنییەکانیش لە شوێنی رووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
