رۆبۆتێکی کوردی دروستکرا کە دەتوانێت بە کوردی هەواڵ دروست بکات و بخوێنێتەوە
3 ساڵ لەمەوپێش
ناوەندی بۆتان ئینتەرناشناڵ، رۆبۆتێکی بەناوی 'رۆنی' دروست کرد کە دەتوانێت هەواڵ بە زمانی کوردی بنوسێتەوە و بخوێنێتەوە.
بۆتان ئینتەرناشناڵ کە لە بواری رۆژنامەنوسی کوردیدا لێکۆلینەوە و کار دەکات، لە توێتێکدا رایگەیاند، رۆبۆتێکیان بە ناوی 'رۆنی' دروست کردووە کە دەتوانێت هەواڵ بە زمانی کوردی بنوسێتەوە.
ناوەندەکە لە تویتەکەیدا دەڵێت، " رۆنی رۆنامەنوسێکی رۆبۆتی کوردیە کە ١٠٩ زمان دەزانێت و لە هەمان کاتدا دەتوانێت، هەواڵ بخوێنێتەوە، بنوسێتەوە و پێداچوونەوەی بۆ بکات."
کۆدەکانی رۆژنامەنوس 'رۆنی' لەلایەن کەیۆ لەزگین چالیەوە دروست کراوە و لە ساڵی ٢٠٢٣دا نمایش دەکرێت و دەست بە کار دەکات.
ناوەندی بۆتان ئینتەرناشناڵ لە شارەکانی ئامەد و شڕنەخی باکوری کوردستانە و لە بواری راگەیاندنی کوردی و ئازادی رادەربڕیندا پرۆژە ئامادە دەکات.
رێکخراوی رۆژنامەنوسانی بێسنور هاوکاری بۆتان ئینتەرناشناڵ دەکات.
