نۆزدە خوێندنگەی کۆبانێ بەهۆی هێرشەکانی تورکیا داخراون

خوێندگەیەکی کۆبانێ

3 ساڵ لەمەوپێش



دەستەی پەروەردەی رۆژئاوای کوردستان بڵاوی کردوەتەوە 19 قوتابخانە لە کۆبانێ بەهۆى هێرشەکانى تورکیاوە داخراون.

بەکر جەرادە، هاوسەرۆکى دەستەى پەروەردە هەرێمى فورات بە ئاژانسى (هاوار نیوز)ى راگەیاندوە؛ بەهۆى هێرشەکانى تورکیاوە بۆسەر باکور و رۆژهەڵاتى سوریا بەتایبەت گوندەکانى کۆبانێ لە 20ى مانگى رابردو تا ئێستا لەکۆى 461 خوێندنگە 19یان بە تەواوەتی داخراون.

جەراد وتویەتى؛ بەهۆى داخستنى ئەم قوتابخانەوە چەندین خوێندکار لە خوێندن بێبەش بون و جگە لەوەش بەهۆى هێرشەکانى تورکیاوە چەند قوتابخانەیەک بەتەواوەتى روخاو و خاپور بون.

وتوشیەتى؛ بۆ گەڕاندنەوەى خوێندکاران بۆ خوێندن هیچ چارەیەکیان نییە و توانایان نییە پڕۆسەى خوێندن لە قوتابخانەکان دەست پێبکەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە هەتا ئێستا هێرشە ئاسمانییەکان تورکیا بۆ سەر کۆبانێ و ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار