دوای دەرچونی فەرمانی ئازادکردنیان لە دادگاوە پێنچ چالاکوانی شیلادزێ تا ئەم ساتەلە زینداندان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تیمی پارێزەرانی چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان رایگه‌یاند،  دو ڕۆژە پێنچ چالاکوانی شیلادزێ بەبڕیاری دادگا ئازادکراون،  بەڵام  تا ئەم ساتە لە زینداندان و ئازاد نەکراون.
 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

بۆ ڕای گشتی ..
بەڕێز سەرۆکی هەرێم ..
بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان .. 
بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم .. 
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ..
بەڕێز سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ..
بەڕێزان لە یۆنامی و نێردە دیپلۆماتیەکانی هەرێمی کوردستان
بەڕێزان رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ..

سڵاوو رێز ..

دوو ڕۆژە پێنچ چالاکوانی شیلادزێ بەبڕیاری دادگا ئازادکراون، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵە بەناحەق لە زیندانن و ئێستاش ماوەی حوکمەکانیان تەواو کردووە، بەم سەرماو سۆڵە لە بەیانییەوە کەس و کاریان کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵدایە لەبەردەم ئاسایشی گشتی هەولێرن و لە چاوەروانی ئازادکردنی ڕۆڵەکانیانن بەڵام ئاسایش تا ئەو دەققەیە ئازادیان ناکەن ئەمە چ ویژدانێکە؟! 

ئەم هێشتنەوەیان لە ئاسایش سەرپێچی یاسایە، داواکارین لەبەڕێزتان بێنە دەنگ و ئەم زوڵمەی لەم پێنچ چالاکوانە دەکرێت قبوڵی نەکەن و داواکارین دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

تیمی پارێزەرانی بەرگریکارلە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان 
١٣/١٢/٢٠٢٢

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار