هەسەدە: ١٨ چەکداری سەر بە تورکیا کوژران

3 ساڵ لەمەوپێش



هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) رایگەیاند، لە چەند شەڕ و پێکدادانێکدا، ١٨ چەکداری سەر بە دەوڵەتی تورکیا کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەسەدە لەبارەی چالاکی شەڕڤانان، بەرامبەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

هەسەدە دەڵێت، لە ٤، ٦، ٧ و ٨ی کانونی یەکەمدا، گروپە چەکدارەکان، هەوڵیانداوە لە تەل تەمر، سەریکانی و زرگانەوە، لە رووی زەمینیەوە پیشڕەوی بکەن، بەڵام شەڕڤانان چالاکیان ئەنجامداوە و گروپە چەکدارەکان پاشەکشێیان کردووە.

هەسەدە ئاماژەی بەوەکرد کە لە چالاکیەکاندا بە گشتی ١٨ چەکداری سەر بە دەوڵەتی تورکیا کوژراون و دەست بەسەر ژمارەیەک چەکیشدا گیراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا کە لە ١٩ی تشرینی دووەمەوە دەستیان پێکردووە، بە شێوەیەکی فراوان بەردەوامن و زیاتر هاوڵاتیانی مەدەنی و دەزگا ئابوری و خزمەتگوزاریەکان دەکرێنە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار