وەزارەتی پێشمەرگە: ئۆپراسیۆنەکانی پێشمەرگە دژی داعش دەستپێدەکاتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشمەرگە ئۆپراسیۆنەکانی دژی داعش دەستپێدەکاتەوە

ئەمڕۆ لەراگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکانی دژی داعش، ئەمڕۆ هێزەکانی لیوای 18ی پیادە لە بناری چیای قەرەچوغ ئۆپراسیۆنێکی کێوماڵکردنی سنورەکەیان دەستپێکردوە و ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنانەش بەردەوامیان دەبێت.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئۆپەراسیۆنەکەش لە سنوری ئەو گوندانە بون کە دەکەونە بناری چیای قەرەچوغ، مەبەست لێی کێوماڵ کردن و پاک کردنەوەی ناوچەکە بو لە چەکدارانی داعش

هاوکات لای خۆیەوە عەمید زریان ئیسماعیل خەلیفە، فەرماندەی لیوای 18ی پیادە لەدوای ئۆپراسیۆنەکە رایگەیاند، ئەم جۆرە ئۆپراسیۆنانە بەردەوامیان دەبێت، پێشمەرگە هەمیشە چاوکراوەیە بەرامبەر هەر جوڵە و مەترسییەکی تیرۆریستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار