لەسەدا ٥٠ی وێستگەکانی نەوتی رۆژئاوای کوردستان کەوتنەوەکار
3 ساڵ لەمەوپێش
تیمە میکانیکیەکانی سەر بە خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەسەدا ٥٠ی ئەو وێستگە نەوتیانەی رۆژئاوای کوردستانیان نۆژەنکردەوە کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لەکارکەوتبوون.
ئەندازیار محەمەد خێر بەشیر بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی ڕمێڵان بۆ ئاژانسی هاوار نیوز رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە، لەسەدا ٧٠ی وێستگەی ڕمێڵان زیانی بەرکەوتبوو و وتی، " بە گشتی وێستگەی نەوتی سوێدا، دیجلە و عەودە، کارگەی نەوت و غازی زاربی، سەعیدە، باباس، ماشوق ئەلعەون و قەرەچۆخ لەکار کەوتبوون. بەو هۆیەوە لە هەرێمەکە قەیرانی نەوت و گاز دروست بوو و لە هەندێک ناوچە کارەبا پچڕا."
محەحەد خێر بەشیر دەشڵێت، "بۆ چارەسەکردنی کێشەکە و کۆتاییهێنان بە قەیرانی، نەوت و غاز و کارەبا، دوو تورباینی کارەبامان کڕی و چەندین بۆڕی و بیری نەوتمان نۆژەن کردەوە و لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا قەیرانەکە کۆتایی پێدەهێنین."
ئەو بەرپرسەی نەوتی رۆژئاوای کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات کە لەسەدا ٥٠ی وێستگەکانیان نۆژەنکردووتەوە و دەستیان بەکار کردووە.
فڕۆکە جەنگیەکان و درۆنەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ١٩ی مانگی رابردوودا، کۆمپانیای نەوتی رمێلانیشیان
