دەمیرتاش بە کوردی، تورکی، فارسی و ئازەری دەوڵەتی ئێرانی ئیدانە کرد
3 ساڵ لەمەوپێش
سەلاحەدین دەمریتاش، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، فارسی و ئازەری بەهۆی لەسێدارەدانی چالاکوانانەوە، حکومەتی ئێرانی ئیدانە کرد.
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، تویتێکی لەبارەی دەستگیرکردن، کوشتن و لەسێدارەدانی چالاکوانان لە ئێران بڵاوکردەوە.
دەمیرتاش تویتەکەی بە چوار زمانی، کوردی، تورکی، فارسی و ئازەری، تویتەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، " من دەوڵەتی ئێران ئیدانە دەکەم کە دەیەوێت ئازادی گەلان بە کوشتن، دەستگیرکردن و لەسێدارەدان زەوت بکات! داواکاری ئازادی گەلان بە سێدارە، لێدان و زیندان، راناگیرێت. بە کوشتنی داواکاری ئازادی لەناونابریت.
خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ ١٦ی کانونی یەکەم، سێ مانگی تەواو کرد کە ١٦ی ئەیلولی ئەمساڵ دەستی پێکرد. بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکان تاوەکو ئێستا ٤٥٠ کەس کوژراون، بە هەزاران کەسیش بریندار و دەستگیرکراون.
تاوەکو ئێستا دوو گەنجی چالاکوان لەسێدارەدراون، سزای لەسێدارەدان بەسەر ١١ کەسدا سەپێنراوە و دۆسیەی لەسێدارەدانی ٢٥ کەسی دیکەش لە دادگاکانە.
