لە روحای باکوری کوردستان هەشت پەنابەر گیانیان لەدەستدا

3 ساڵ لەمەوپێش



لە روحای باکوری کوردستان، ئۆتۆمبێڵێک کە ژمارەیەک پەنابەری تێدابوو، کەوتە نێو کارێزێکی ئاوەوە و هەشت پەنابەر گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ لە گەڕەکی بیچەری ناوچەی حەڕانی پارێزگای روحای باکوری کوردستان، ئۆتۆمبێڵێکی نەفەرهەڵگر کە ژمارەیەک پەنابەری نایاسایی بار کردبوو، لە رێگەکەی دەرچوو و تەقلەی لێدا. لە ئەنجامدا، ئۆتۆمبێڵەکە کەوتە نێو کارێزێکی ئاوەوە کە بە مەبەستی ئاودێری هەڵکەندرابوو.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، لە رووداوەکەدا هەشت پەنابەر گیانیان لەدەستداوە. ژمارەیەک پەنابەریش بریندار بوون کە ژمارەی بریندارەکان ئاشکرا نەکراوە.

تاوەکو ئێستا، ناسنامەی پەنابەرەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پیشبینی دەکرێت، خەڵکی سوریا و ئەفغانستان بن.

باسی ئەو دەکرێت، کەسێک دەستگیرکراوە کە گۆمانی قاچاخچێتی مرۆڤی لێدەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار