جەژنی ئێزدی چییە کە ئەمڕۆ کوردانی ئێزدی پیرۆزیان کرد

3 ساڵ لەمەوپێش



جەژنی ئێزی یاخود رۆژووی فەقیران لە دوو حەفتەی مانگی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکدا بەڕێوە دەچێت.

بەگوێرەی رۆژمێری کوردانی ئێزدی رۆژی سێشەممە و چوارشەممە  و پێنجشەممە باوەڕمەندانی ئێزدی بەڕۆژوو دەبن و رۆژی هەینی دەکەن بە جەژن.

لە یەکەم رۆژی جەژندا باوەڕمەندانی ئێزدی دەچنە سەرقەبران و دواتر بە سەردانکردنی یەکدی، جەژنەکە پیرۆز دەکەن.

کوردانی ئێزدی پێیان وایە، حەفتەی یەکەم و دووەمی مانگی کانونی یەکەم، رۆژە هەرەکورتەکانی ساڵن، بۆیە لە  لەو دوو حەفتەیەدا سێ ڕۆژ بە رۆژوو دەبن کە دەکەوێتە رۆژانی سێ شەممە، چوارشەممە و پێنج شەممە.

لەو رۆژانەدا نابێت هیچ ئاژەڵ و پەلەوەرێک سەرببڕێت. نابێت قسەی نەشیاو بکرێت. هەموو کەسێک کارەکانی رادەگرێت. لەو رۆژەدا بە تەنیا لەخوا دەپاڕێنەوە. لەم رۆژانەدا داوای لە خوای پەروەردگار دەکریت کە خۆر بپارێزێت کە سەرچاوەی ژیانە.

لە باوەڕی ئێزدیەکاندا ئەو کەسەی بەرۆژوو دەبێت پێویستە لەهەر شتێک زیاتر درۆ نەکات. رۆژووی ئێزی بەسەر نەخۆش و ئەو کەسانەی کە بە ناچاری گەشت دەکەن فەرز نییە.

رۆژووی ئێزی بەر لە خۆرهەڵات دەست پێدەکات و لە خۆرئاوابوون کۆتایی دێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار