تەرمی ئاکام عومەر گەیشتەوە کوردستان و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاک دەسپێردرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە تەرمی ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و بە رێوڕەسمێکی سەربازی پێشوازی لێ‌کرا.
ئەمڕۆ شەممە (17ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)تەرمی شه‌هید ئاکام عومەر گەیشتەوە سلێمانی و لە رێورەسمێکدا پێشوازی لێ‌کرا. بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی فەرماندەی هێزی کۆماندۆی کوردستان بگاتە هەولێر و وەک بنەماڵەکەی رایانگەیاندووە، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاک بسپێردرێت.
هەروەها بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک بەرپرسی حیزبی و حکومی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی رێوڕەسمێک بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی ئاکام عومەر رێکخراو و هاوکات لە بارەگای یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش رێوڕەسمێک بۆ رێزگرتن لەو فەرماندەیە بەڕێوەدەچێت.
هاوکات بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی وتارێكدا له مه‌راسیمی پێشوازی له ته‌رمی ئاكام عومه‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆ، رایگه‌یاند، "هێزی كۆماندۆ كه ئێستا ده‌یبینن و هه‌مو نه‌یار و دوژمنه‌كانمان لێی تۆقیون به‌شێكی ئه‌ساسی بو له رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، به‌شێكی ئه‌ساسی بو له دروستكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه تایبه‌ته‌ی كه هه‌مانه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان، رۆڵێكی زۆر زۆر گرنگی هه‌بو له رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كاك ئاكام یه‌كێك بو له‌و كه‌سانه‌ی وایكرد یه‌كێتی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێبازه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال، ئه‌و یه‌كێتییه كه ئه‌مڕۆ ده‌توانێت یارمه‌تی عێراق بدات ئینشاالله یارمه‌تی هه‌مو خوشك و براكانمان بدات له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان".
ئاکام عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان رۆژی 19-10-2022 فەرماندەیی هێزێکی کۆماندۆی دەکرد بۆ کێوماڵکردنی ناوچەی زینانە لە گەرمیان و لەکاتی گەڕانەوەیاندا تۆڕێکی مین پێیاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە ئاکام عومەر و حەوت پێشمەرگەی دیکە برینداربوون، دوای مانەوەی 10 رۆژ لە نەخۆشخانەی فارووق، بەهۆی قورسی برینەکەی رۆژی 19-10-2022 بۆ چارەسەر رەوانەی ئەڵمانیا کرا و رۆژی 12-12-2022 لە نەخۆشخانەیەکی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا.

.jpg)

.jpg)

