کەشناسان بۆ کۆتایی ئەم هەفتەیە پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارین دەکەن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە چوار پلەی سیلیزی بووە. کەشناسێکیش دەڵێت، بارستە هەوایەکی سارد بەشیکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تاوەکو دووشەممە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە  کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو چوار پلە بووە لە حاجی ئۆمەران و لە هەڵەبجە و سۆرانیش شەش پلە بووە. هەروەها رایگەیاند، سبەی ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت

 پێشبینییەکانی بۆ پلەی گەرمای سبەی یەکشەممە بەمشێوەیەی خوارەوە بڵاوکردەوە:

- هەولێر؛ 20 پلەی سیلیزی 

- سلێمانی؛ 18 پلەی سیلیزی

- دهۆک؛ 18 پلەی سیلیزی

- کەرکووک؛ 22 پلەی سیلیزی

- هەڵەبجە؛ 18 پلەی سیلیزی

- زاخۆ؛ 19 پلەی سیلیزی

- سۆران؛ 16 پلەی سیلیزی

- گەرمیان؛ 23 پلەی سیلیزی

هاوکات ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی  رایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بارستە هەوایەکی سارد سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەڕینی گرتووەتەوە و تاوەکو رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، بەڵام بارستە هەوا ساردەکە سنووری نێو شارەکانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە ناگرێتەوە.

گوتیشی: "بۆ کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەگەری شەپۆلێکی باران هەیە.

لەلایکی دیکەوە دەستەی کەشناسی عێراق ئەوەی خستەڕوو، تاوەکو رۆژی سێشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و لە رۆژی چوارشممە نمە باران لە ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و لە شەودا دەگۆڕیت بۆ بارانی مامناوەند و ئەگەری هەیە هەورەبروسکەشی لەگەڵدا بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار