رێكخراوێكی ژینگە: واز لە ھەڵمەتی ڕواندنی دار بھێنن دارستانەکان بپارێزن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەختیار عەلی، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە كە ڕێکخراوێکی خۆبەخشین لەقەزای پێنجوێن بە هاوڵاتی راگەیاند: داوا لەحکومەت و لایەنەکان دەکەم واز لەکەمپەین و ھەڵمەتی ڕواندنی دار بھێنن با بێن دارستانەکان بپارێزن تەنھا پاراستنی دەوێ.

وتیشی: خاوەنی دارستانێکی چڕو پڕی جوانین و ھاوڵاتیان بون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان بەشێوازێکی ژیرانە سود لەدارەکان وەردەگرن داری وشک و سەر پەلەکان دەبڕنەوە ، بەشەکەی تریان بۆ مەبەستی بازرگانی دەیبڕنەوە زۆر بێ ڕەحمانە داری تەڕ بە مشار دەبڕنەوە کە ڕەنگە تەمەنی لە ١٠٠ بۆ ٣٠٠ ساڵ بێت و دەیفرۆشن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"ساڵی پار لەپێنجوێن بەپێی زانیاریەکانمان زیاتر لەشەش ھەزار دار بڕدراوەتەوە کە تەمەنیان لەنێوان ٥٠ بۆ ٢٠٠ ساڵ بوە، ڕاستە هاوڵاتی دەدرێت بە دادگا بەڵام غەرامەکەی کەمە و پۆلیسەکانی دارستان نەرمی دەنوێنن سکاڵاکە ناگەیەننە بەردەم دادوەر چونکە خزم خزمێنەی تێدایە، ھەمانە سێ ھەزار چڵە داری بڕیوە نە بە پارە نەبە زیندانی سزا نەدراوە"، "ناوی بازرگانیش دراوە بەڵام دەستگیریان ناکەن، پێدەچێت پۆلیسی دارستانیش موبەریری ھەبێت کە تیمی گەڕۆکیان نیە یان کارمەندیان کەمە بەڵام ئەمە بیانو نیە، بازرگانەکان بە ئۆتۆمبێلی ئۆراڵ دەچنە سەر کەژوکێوە سەختەکان دارێکی زۆر دەبڕینەوە، هەیە لەمساڵدا یانزدە ئۆراڵ داری فرۆشتوە ئەمە بەس تەنھا یەک کەس، وەکو تەماتە لەناو بازاڕدا ھاوار دەکەن پیکابێک دار دەفرۆشین یان لەتۆڕی کۆمەڵایەتیەکان ڕێکلامی بۆ دەکەن"

جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە لەقەزای پێنجوێن دەڵێت: "بەپێی ئاماری نافەرمی لە ناحیەی ناڵپارێز و گەرمک و پێنجوێن زیاتر لە ١٠٠ کانەی خەڵوز ھەیە کە بەردەوام خەڵوز بەرھەم دەھێنێت"، وتیشی: "پێنجوێن یانزدە ھەزار ماڵی لێیە زۆربەیان سۆپای دار بەکاردەھێنن، داوا لەحکومەت و لایەنەکان دەکەم واز لەکەمپەین و ھەڵمەتی ڕواندنی دار بھێنن با بێن دارستانەکان بپارێزن تەنھا پاراستنی دەوێ، یاخود ھەر دارێک کە دەبڕێتەوە با لەبەرامبەریدا ھەڵمەتێکی بۆ ڕابگەیەنرێت وەکو قەرەبوو، بەڵام ئەمە تێچوو کاتێکی زۆری دەوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار