ئێران سزای 74 ساڵ زیندانیی بۆ 22 گەنجی کورد دەبڕێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



دادگایەکی ئێران سزای 74 ساڵ زیندانیی بەسەر 22 خۆپیشاندەری رۆژهەڵاتی کوردستاندا د ەسەپێنێت.

دادگایەکی ئێران لە شاری دێڵوڕان لە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان سزای زیندانی بە سەر ژمارەیەک دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکانی ئەو بەشە لە کوردستاندا دەسەپێنێت.

22 گەنجی شاری دێڵوڕان کە بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکرابون لە لایەن دادگاوە سەرجەمیان بە 74 ساڵ زیندانیی سزا دراون.

بە پێی سزاکەی دادگای ئێران لە دێڵوڕان زۆربەی ئەو دەستگیراوانە لە نێوان دو ساڵ بۆ پێنج ساڵ سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.

سزاکای دادگاکە لە کاتێکدایە بە پێی ئامارەکان تەنها لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە شەش هەزار کەس بە بیانوی بەشداریی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دەستگیر کراون و هاوکات زیاتر لە 18 هەزار کەسیش لە ئێران دەستگیر کراون و چاوەڕێی سزای دادگاکانی ئێران دەکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار