شارەزایەکی کەشناسی :هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە زستانی سەخت دەستپێدەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، و سبەی سێشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 22 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى

دهۆک: 20 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى

سۆران: 17 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 25 پلەى سیلیزى

هەروەها کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە رۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات.

هاوکات سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی نەخشیەکی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاویکردەوە و نووسیویەتی "دەرکەوتنی نیشانەیەکی زۆرباش لە هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە، کە دەکاتە کۆتایی ئەم هەفتەیە و تێکڕای هەفتەی داهاتوو، هەروەها نیشانەکان زۆرباشن بۆ مانگی یەکی ساڵی 2023".

دەشڵێت: "هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە زستانی سەخت دەستپێدەکات، بارانی باش و بەفربارین و سەرمای تێدایە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار