شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کۆبووەوە و پشتگیریی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە بواری چاکسازی دووپاتکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 19-12-2022، فەریق روکن عیسا عوزێر، سوپاسالاری پێشمەرگە و لیوا روکن بەختیار محەممەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ شاندێکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی جەنەراڵ پیتەرز کۆبوونەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، بەسەرۆکایەتی فەریقی روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا روکن بەختیار  مەحەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەت، لەگەڵ شاندێکی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی کۆڵۆنێڵ پیتەرز کۆبونەوە، لەو دیدارەدا کە د. محەمەد سەلیم مزوری بەرێوەبەری گشتی دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو،  گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کراو  تیشکخرایە سەر هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی چاکسازی و پێکهێنانی فرقەکان و چەندین پرسی تایبەت بە بواری چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە .

ئاماژە بەوەشکراوە، لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە روونکردنەوەی پێویست بۆ هەریەک لەو تەوەرانە خرایەڕوو.

هەر لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، هاوپەیمانان جارێکی دیکە پشتگیری و پشتیوانیی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە بواری چاکسازی و یەکخستنەوەی سەرجەم هێزەکان دووپاتکردووەتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار