هەپەگە ناسنامەى سێ گەریلای شەهیدی ئاشكراكرد
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوەندى چاپەمەنی و راگەیاندنى هەپەگە ناسنامەى سێ گەریلای شەهیدی راگەیاند کە لە ناوچەکانى سنوری مەتینا شەهید بوون.
لە راگەیەنراوێکدا هەپەگە بڵاویکردەووە، هەرسێ گەریلا(ئارین میتان، رێناس ئەحمەد، سەردار رۆژهەڵات) لە ١٠ی کانوونی ٢٠٢٢ لە سنوری مەتیناو لە بەرخودانێکى مێژوویدا لەدژی دوژمنی گەلی کورد و دوای سزادانى ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر شەهید بوون.
هەپەگە دەڵێت، هەڤاڵانی ئێمە بەشێوەیەکی مێژوویی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک بە فکری ئاپۆیی شەهید بوون و بەرگریان لە گەل کرد و شەهیدبوون، ئەو هەڤاڵانە لە هەرە هەڵبژاردەی گەریلای ئاپۆچی بوون.
هەرسێ گەریلا خەڵکی بەشێکى جیاوازی کوردستان بوون، بەڵام بۆ ئازادی گەلی کورد تێکۆشانیان کردوەو شەهید بوون، هەىروەها وەک سمبولی یەکێتی ئازادی و دیموکراتیکی گەلی کوردستان تێکۆشانیان کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئارین مەتین خەڵکی هەرێمی کۆبانێیە لە رۆژئاوای کوردستان، رێناس ئەحمەد خەڵکی شاری ئامەدی باکوری کوردستانەو سەردار رۆژهەڵات خەڵکى شاری دیواندەرەی رۆژهەڵاتى کوردستانە.
لە راگەیەنراوەکەی هەپەگەدا باس لەوەشکراوە، هەرسێ گەریلای شەهید لە بنەماڵەیەکى وڵاتپارێز بوون و هەر لە منداڵیەوە تێکەڵی و نزیکایەتى لەگەڵ پەکەکە هەبووەو دواتر خۆیان گەیاندوەتە چیاو لەدژی داگیرکەران و دوژمنانى گەلی کورد تێکۆشانیان کردوە.
