هەسەدە: سەركردەيەکی داعشی دەستگیرکرا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەسەدە لە سنوری دێرەزۆر سەركردەيەکی داعشی دەستگیرکرد و ڕایگەیاند، کە ئەو كەسە بەرپرسیارە لە ڕێکخستنی شانەکانی داعش لە لە ناوچەکەدا.
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لە ماڵپەڕی فەرمییدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانیان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەرکردەیەکی چەتەکانی داعش لە ناوچەی ئەلکەسرەی دیرەزۆر دەستگیرکراوە.
هەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانیان و هاوپەیمانی هاوبەشی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوامە و لە دوو هەفتەی ڕابردوودا پێنج ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە.
وتوشیەتی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ١٦ی کانوونی یەکەم ئەنجامداوە و سەرچەتەیەکی ناوخۆیی داعشیان دەستگیرکردووە کە بەرپرسیارە لە ڕێکخستن و کارکردنی شانە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا.
قەسەدە باسی لەوەشکردووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەندین بەڵگەنامە دەستی بەسەردا گیراوە، کە کەلوپەلی پەیوەندیەکان لە ناویاندا هەیە.
