داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان: پێویسته میدیاكان له‌كاتی ڕوماڵكردنی ڕوداوه نه‌خوازراوه‌كان پابه‌ندی یاسا و ڕێنماییه‌كان بن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "پێویسته میدیاكان له‌كاتی ڕوماڵكردنی ڕوداوه نه‌خوازراوه‌كان و به‌تایبه‌تی تاوانی كوشتن، له‌كاتێكدا دادگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ن، پابه‌ندی یاسا و ڕێنماییه‌كان بن و ڕه‌چاوی ئیتیك و كاری میدیایی بكه‌ن، چاوپێكه‌وتن و وه‌رگرتنی لێدوانیش له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كوژراو، به تاوان ئه‌ژمار ده‌كرێت".
ئەمڕۆ سێشەممە، 20-12-2022، سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی له نووسراوێكدا داوای له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان کرد سه‌رجه‌م میدیا بینراو و بیستراوه‌كان ئاگاداربكاته‌وه له كاتی رووماڵكردنی هه‌ر رووداوێك ره‌چاوی رێنمایی و یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی هۆکاری ئەم داواکارییەی بۆ رووداوەکانی وەک تاوانی کوشتن دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: "لەگەڵ ئەوەی کە دادگە و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وەن لەبارەی رووداوەکان بە تایبەتی تاوانی کوشتن، زۆربەی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌بێ ره‌چاوكردنی ئیتیكی كاری میدیایی و به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سەرقاڵی رووماڵکردنی رووداوەکانن و زانیاریی بێبنه‌ما و ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی نایاسایی و نادروست بۆ رووداوه‌كان ده‌كه‌ن و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كوژراو ده‌كه‌ن".
به پێی نوسراوی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی، ئه‌م كاره‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، نه‌ك ته‌نیا ئه‌وه‌ی به‌تاوان هه‌ژمارده‌كرێت، به‌ڵكو كاریگه‌ریی نه‌رێنیش بۆ سه‌ر رایگشتی هه‌یه و ده‌بێته هۆی "نه‌مانی متمانه و بڕوای خه‌ڵك به دادگا و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم".
