وەزارەتی تەندروستی: لەماوەی هەفتەی رابردودا 61 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری هەفتانەی کۆرۆنا لە هەرێم بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند لەم هەفتەیەدا 61 توشبو و 176 چاکبونەوە هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، لەماوەی هەفتەی رابردودا61 توشبوی نوێی پەتاکە تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بون، 176 توشبوی پەتاکەش چاکبونەتەوە.
ئاماژەشی بەوەدا،کۆی گشتی توشبوانی کۆرۆناش بۆ 466 هەزار و 907 کەس بەرزبوەتەوە.
هەروەها لەو ماوەیەدا 176 توشبوی پەتاکە چاکبونەتەوە، لە سەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆناشەوە تائێستا 459 هەزار و 251 کەس چاکبونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی دوایین ئاماری مردنیشی بەکۆرۆنا بڵاوکردوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، لە سەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە تائێستا 7 هەزار و 469 توشبوی پەتاکە گیانیانلەدەستداوە.

بابهتی پهیوهندیدار
