حکومەتی هەرێم داوا دەکات کە تاوەکو پەسندکردنی بوجەی گشتیی 2023، حکومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر کۆبونەوەی ئەمڕۆی ،جارێکی دیکە خواستی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا دووپات کردەوەو و" داواش دەکات کە تاوەکو پەسندکردنی بوجەی گشتیی 2023، حکومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە، 21-12-2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا ، ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازیی لە بڕیاری هەفتەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان.
هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی وئابووری ڕاسپارد لە پەیوەندی بەردەوام بێت لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ تا بە زووترین کات ڕێکارەکانی ناردنی پارەکە تەواو بکرێت .
هاوکات ئەنجومەنی وەزیران شاندی دانوستانکاریشی ڕاسپارد کە لە دوای پشووەکانی سەری ساڵ،" کۆبوونەوەکانیيان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ چڕبکەنەوە بە ئاراستەی بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان هەتا پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەند دەکرێت هەروەک لە کارنامەی وەزاریدا هاتووە".
