ئاسایشی سلێمانی ئەمارەتێكی تیرۆریستانی داعش لە سلێمانی ئاشكرادەكات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەقی راگەیەنراوی دەزگای ئاسایشی سلێمانی:
ئاسایشی سلێمانی ئەمارەتێكی تیرۆریستانی داعش لە سلێمانی ئاشكرادەكات و ئەمیر و تەواوی رێكخەرەكان و ئەندامەكانی دەستگیردەكرێن و چەند حەشارگەیەكیش دەدۆزنەوە كە بۆ كارە تیرۆریستیەكانیان ئامادەیان كردبو
ئەم گروپە پەیوەندییان بە كردەوە تیرۆریستیەكەی قەرەداغەوە هەیە كە تیرۆریستێك رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس بووەو كوژرا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا پیلانێكی دیكە پوچەڵكرایەوە كە چەند تیرۆریستێكی هەرە تاوانبار مەرامیان بوو لەهەرێمی كوردستانەوە هەڵبێن ، پەیوەست بە رووداوەكەی ئاشداخ لە سەنگاو كوژرانی دوو تیرۆریست ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی پیلانێكی تر لە چەمچەماڵ شكستپێهێنا كە بۆ ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆریستی خۆیان ئامادەكردبوو.
كە ٥٤ تیرۆریست دەستگیركران و ٣ تیرۆریست -یش كوژران.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، سەربەدەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری بەڵگەی دروستی دەستكەوت لەسەر پێنج پیلانی تیرۆریستانی داعش كە یەكەم مەرامیان بوو ، چەند حەشارگەو سەربازگەیەك لە سنوری سلێمانی دروست بكەن و كردەوەی تیرۆریستی لەشارەكانی هەرێم ئەنجام بدەن ، دووهەم دروستكردنی ئەمارەتی داعش لە گرتووخانەی چاكسازی گەورانی سلێمانی ، سێ هەم هەڵهاتنی ژمارەیەك چەكداری داعش لەڕێگای هەرێمی كوردستانەوە ، چوارهەم رۆشتنی چەند تیرۆریستێك لەناو شارەكانی هەرێمەوە بۆ حەمرین و پەیوەندكردنیان بە چەكدارانی داعشەوە ، پێنجەم دروستكردنی حەشارگە لەناوچەی سەنگاو ئەنجام دانی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی .
پاشان بەبڕیاری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، ژورێكی لێكۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی پێكهێنراو ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەوردی بەرنامەڕێژی بۆ ئاشكراكردنی پیلانەكانی تیرۆریستانی داعش داناو بەدواداچوونە هەواڵگرییەكانی دەستپێكرد و لەئەنجامدا زانیاری پێویست بەدەست هات دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش ، رێوشوێنی توندوتۆڵی ئەمنی لەچەند ناوچەیەكی سلێمانی گیرایەبەر و چەند گومانلێكراوێك خرایە ژێر چاودێری وردەوە .
سەرئەنجام لە شەوی ٤ / ٥ ی ٩ ی ٢٠٢٢ تیرۆریستی تاوانبار ( بەشدار ) لەكاتی گەڕانەوەی لەناوچە شاخاوییەكانی دووز بۆ سلێمانی لە قەرەداغ لەبازگەی ئاسایش ، لەكاتی سۆراغ كردنی ناسنامەی و هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی هەڵدێت و روبەڕووی هێزەكان دەبێتەوەو دوای برینداركردنی ژمارەیەك لە كارمەندانی پۆلیس وئاسایش و هەڵدانی چوار نارنجۆك و خۆبەدەستەوەنەدانی كوژرا .
هەر لەو چوارچێوەیەدا رۆژی ٢١ / ٩ / ٢٠٢٢ تیرۆریست سەعد ئیبراھیم ناسراو بە ( ئەبو سەجاد ) بەهاوكاری هێزە عیراقییەكان لە سەلاحەددین كە پەیوەندی هەبوو لەگەڵ تیرۆریستی كوژراو بەشدار دەستگیركرا .
رۆژانی ٥ و ٢١ ی ١٢ ی ٢٠٢٢ لە دوو ھەڵمەتدا ھەردوو تیرۆریست ( رەوەز ئاوات ) لە شارەزوور و ( رێبەر فەرھاد ) لە ناوباڕازی سلێمانی كە بەهەمان شێوە پەیوەندیان بە تیرۆریستی كوژراو ( بەشدار ) ەوە هەبووە و دەستیان لەئەنجامدانی چەند كردەوەیەک ھەبووە ، بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستگیركران .
هەر پەیوەست بەم كەیسە ٩ تۆمەتباری تر دەستگیركراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە
- تیرۆریست (بەرهەم محەمەد )ناسراو بە ( بەشدار ) دانیشتووی ناوچەیەكی قەزای سەیدسادقە .
بەیعەتی داوە بە تیرۆریستانی داعش و پەیوەندی بەستبوو لەگەڵ هەر دوو ویلایەتی ( دیالە - كەركوك ) ، ( شیمالی بەغدا ) دوای چەندین جار سەردانیكردنی ناوچە شاخاوییەكانی نزیك دوز و زینانە و پەڵكانە بەپیلانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە شاخاوییەكانی بەرزنجە ، دوكان ، شارباژێر چەندین ئەشكەوت و نەفەق و تونێل و سەربازگەیەك بۆ مەشق و راهێنانیان دروست دەكات و ئامادەیان دەكات تا لەنزیكترین كاتدا چەكدارەكانی داعش بگوازرێنەوە بۆ ئەو سنورانە و دەست بە ئەنجامدانی كردەوە تیرۆریستییەكانیان بكەن لەناو شارەكاندا ، كە دواجار هەموو ئەو حەشارگەو چەك و تەقەمەنییانە دەستی بەسەرداگیرا و روونیش بووە تیرۆریستی كوژراو پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ ئەمارەتی داعش لەگرتووخانەی چاكسازی گەورانی سلێمانی هەبووە .
پێشتریش ناوبراو تۆمەتبار بووە بە تەقەكردن لە هێزە ئەمنییەكانی شارەزوور و بەرزنجە و نانەوەی كێشە لەنێوان عەشیرەتەكانی بێسەری و مۆریاسی و هەستاوە بە سوتاندنی باخ و ماڵ و كوشتنی ئاژەڵەكانیان و دروستكردنی دوبەرەكی لەو ناوچانەدا .
دانپێدانانی
1- تیرۆریست ( رەوەز ئاوات )
-------------
بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان چڕتركرانەوە و پیلانەكانی ئەمارەتی گرتووخانەی چاكسازی گەورانی سلێمانی ئاشكراكران ، كە سەرپەرشتی و داڕێژەری چەندین پیلانی تیرۆریستی بوون لە هەرێم و شارەكانی عێراق كەلەرێگای سۆشیال میدیا و مۆبایلی زیرەك و سیمكارتەوە كە بەدەستیان هێنابوو لەناو گرتووخانەوە ! كاروبارەكانیان رایدەكرد و ١٥ تیرۆریستی سزادراو بەهاوكاری ئیدارەی گرتووخانەی چاكسازی گەوران خرانە ژێر چاودێری و لە سەعاتی سفردا بە بەڵگەوە دەستگیكرانەوە و شكست بەبەرنامەکانیان هێنرا كە لەخۆڕێكخستنەوەو بەرفراوانكردنی چالاكییەكانیاندا بوون و سەرپەرشتی ناردنی گەنجانیان دەكرد بۆ ناو تیرۆریستانی داعش .
كە تەواوی تیرۆریستەكان لەسەرەتای دورست بوونی قاعیدە و داعش بەیعەتیان داوە و چەكداری فعلی بوون و بەشداربوون لە ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە هەرێم و عێراق و ماوەی سزای یاساییان لە تەواوبووندا بوو كە راستەوخۆ لەلایەن تیرۆریستی هەرە تاوانبار ( ئەبو مەصعەب ) والی تیرۆریستانی داعش لە عیراق , سەرپەرشتی و ئاڕاستەكراون .
— پێكهاتەی ئەمارەتی تیرۆریستانی داعش لە گرتووخانەی چاكسازی گەورانی سلێمانی
تیرۆریست محەمەد عەبدولعزیز الدهلكی ناسراو ( ئەبو قتیبە ، ئەبو فاتیمە ) ئەمیری ئەمارەت
تیرۆریست وسام سلطان ناسراو بە ( دكتۆر هانی ) جێگری ئەمیری ئەمارەت
تیرۆریست ئاراس حەكیم لێپرسراوی هۆڵی ٦ بلۆكی ١
تیرۆریست هیوا عەزیز لێپرسراوی هۆڵی ٣ بلۆكی ١
تیرۆریست ئەحمەد خضیر لێپرسراوی هۆڵی ٧ بلۆكی ١
تیرۆریست دیار مەحمود لێپرسراوی هۆڵی ٤ بلۆكی ١
تیرۆریست موهەنەد سەباح لێپرسراوی هۆڵی ٦ بلۆكی ١ راڕەوی ٣ ناسراو بە ( ئەبو ھەیمەن )
تیرۆریست عەمار محەمەد لێپرسراوی هۆڵی ٤ بلۆكی ٢
ناسراوە بە ( ئەبو ملاک )
تیرۆریست تەها عەتیە ناسراوە بە ( ئەبو یاسین ) لێپرسراوی هۆڵی ١١ بلۆكی ١
تیرۆریستان ( رزگار یاوەر ، عەمار غائب ، قادر نامق ، مەنسور محەمەد ، ئازاد مەجید ، مەحمود عەواد ) وەك جێگرانی لێپرسراوی هۆڵەكان دەستنیشانكراون .
دانپێدانانی تیرۆریستان
2 - تیرۆریست محەمەد عەبدولعزیز الدهلكی ناسراو ( ئەبو قتیبە ، ئەبو فاتیمە ) والی ئەمارەت
3 - تیرۆریست وسام سلطان ناسراو بە ( دكتۆر هانی ) جێگری والی ئەمارەت
-------------
لەلایەكی ترەوە پیلانێكی تری تیرۆریستانی داعش ئاشكراكرا كە مەرامیان بوو ژمارەیەك چەكداری هەڵهاتوویان كە لە دادگاكانی عێراق داواكراوبوون لەرێگای هەرێمەوە رەوانەی دەرەوە بكرێن . دوای زانیاری و لێكۆڵینەوەی ورد ئەم پیلانەش پوچەڵكرایەوە و هەریەك لە چەكدارانی تیرۆریستانی داعش ( مەسار عەبد ، موحسین عەبد ، بەكر عەبد ، زەید عەبد ) كە هەرچواریان برابوون لەسەر سنووری هەرێمی كوردستان لەكاتی راكردنیاندا لە رۆژی ٣١ / ١٠ / ٢٠٢٢ دەستگیراكران و هەر چوار تیرۆریستە هەرە تاوانبارەكە بەرپرسیارو سەرپەرشتیاری چەندین كردەوە تیرۆریستی بوون .
دانپێدانانی تیرۆریست
4 - مەسار عەبد حەمەد ئەلفەهداوی
-------------
هەر پەیوەست بە هەوڵەكان بۆ سەقامگیری ئاسایش و ریشەكێشكردنی تیرۆر، پشت بەستوو بە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە پیلانێكی تری تیرۆریستانی داعش ئاشكراكران كە ژمارەیەك تیرۆریست پیلانیان وابوو هەڵبێن بۆ ناو داعش دوای دەست نیشانكردنی ئامانجەكان لەچەند هەڵمەتێكی جیاجیادا لە رۆژانی ١٠ و ٢٧ / ١١ و ٥/ ١٢ / ٢٠٢٢ لەگەرمیان و سلێمانی بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان هەریەك لە تیرۆریستان ( مستەفا كەمال ، هەستیار محەمەد ئەمین ، ئیسماعیل سەفەر ، كاویان حەمدان ، عومەر عەبدولكەریم ، حسێن یونس ) دەستگیركران.
دانپێدانان
5 - تیرۆریست مستەفا كەمال
-------------
هاوكات پەیوەست بە رووداوی كوشتنی هەر دوو تیرۆریست ( كاوە سەعید ، محەمەد عەلی ) و دەستگیركردنی تیرۆریست ( شەیما نەوزاد ) بەبرینداری لە شاخی ئاشداخ لە نزیك گوندی كچان لە سەنگاو لە شەوی ٦ / ٧ ی ١١ ی ٢٠٢٢ كە پیلانیان دانابوو حەشارگەیەك دروست بكەن و چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و هێرش بكەنە سەر چەند دامەزراوەیەكی گشتی و پەروەردەیی و ئاینی .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی چڕتركردەوەو زانیاری نوێ دەستكەوت لەسەر بوونی چەندین تیرۆریستی تر كەپەیوەستن بەم رووداوەو پیلانیان هەبووە دوای ئەنجامدانی كردەوە تیرۆریستییەكان هیجرەت بكەن و پەیوەندی بە تیرۆریستە كوژاوەكان بكەن لە ناوچەی سەنگاو ، دواتر بەهاوكاری ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ١٦ ئامانج بە وردی دەست نیشانكران و خرانە ژێرچاودێری و شەوی ٩ /١٠ ی ١١ ی ٢٠٢٢ ، لە چەند هەڵمەتێكی جیاجیادا لە چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش هەر ١٦ تیرۆریستەكە ( شاخەوان یوسف ، محەمەد لەتیف ، هەمزە ئیسماعیل ، عەبدولباست جەبار ، هێمن باھیر ، نەوزاد عومەر ، بێرون وریا ، ئەنەس دارا ، دارا جەبار ، محەمەد عومەر ، محەمەد سالار ، محەمەد حەسەن ، میر غەفور ، ئەیوب نەجمەدین ، ئەحمەد محەمەد ، زاگرۆس عوسمان ) دەستگیركران و رووبەڕووی دادگاكرانەوە .
دانپێدانان .... 6- تیرۆریست شەیما نەوزاد
دانپێدانانی .. .. 7- تیرۆریست بێرون وریا
-------------
لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم پێنج كەیسە ئەمنیە بەردەوامە و بەچڕی بەدواداچوون دەكرێت بۆ زانیاری و بەڵگە بەدەستهاتووەكان ، لەبەر سەلامەتی هەستیاری رێڕەوی ئاسایشی دۆسێ كان ، بەشێك لە زانیارییەكان بە شاراوەیی هێڵڕاونەتەوە .
ئاشكراكردنی ئەم پێنج پیلانە و شكستپێهێنانی بەرنامەکانیان بۆ تێكدانی ئارامی هەرێم بەرئەنجامی هیمەت و ماندوبوون و كاركردنی بەردەوامی پێنج ( ٥ ) مانگ شەونخونی هێزەكانمانە كە هەموو خەمێكیان بەرقەراكردنی سەقامگیری و ئارامییە بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دڵنییان دەكەینەوە وەك هەمیشە سەروماڵ و ژیان و ئارامیان دەپارێزین
