بەھۆی بۆردومانەکانی تورکیا ١١٨ گوندی سیدەکان چۆڵکراون

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەی دانیشتوانی قەزای سیده‌كان لەئیستادا 20 هەزار کەسە و 148 گوندی ئاوەدانی لەسەرە، هەروەها 118 گوندی سنورەکەش بەهۆی بۆردومانەکانەوە چۆڵکراون.

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا  کوێستانەکانی بەربزین و گەروی سنگایان لە سنوری برادۆست بۆردومان کرد، تائێستاش ئاماری زیانەکان نازانرێت بەڵام بۆردومانەکە دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیان دروستکردوە،و بەھۆی بۆردومانە بەردەوامەکانیش ١١٨ گوندی سۆران چۆڵکراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاندبوو، هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەی ئەمنی هاوبەش بۆ پاراستنی ناوچە سنورییەکان گەیشتون بە رێککەوتن، هەروەها هەردولا جەخت لەسەر پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و رەتکردنەوەی پێشێلکردنی سنورەکان دەکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار