ئەمساڵ ٣٨ ژن و منداڵی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کوژراون

3 ساڵ لەمەوپێش



هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و بەگوێرەی ئامارێک ئەمساڵ ٣٨ ژن و منداڵ لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە کوژراون.

ساڵی ٢٠٢٢ کە چەند رۆژێک ماوە کۆتایی بێت، ساڵێک بوو کە تێیدا دەوڵەتی تورکیا زۆرترین هێرشی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە و هێرشەکان تاوەکو ئێستاش هەموو رۆژێک بەردەوامن.

ئەڤین جومعە ئەندامی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی جزیری رۆژئاوای کوردستان بۆ ئاژانسی فوراتنیوز، ئاماری پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورکیای لە رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا کرد.

ئەڤین جومعە باسی ئەوەی کرد، بەگوێرەی ئامارەکانیان، لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ٢١ منداڵ لە رۆژئاوای کوردستان بە گشتی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کوژراون و ٥٧ منداڵیش بریندار بوون.

ئەو ئەندامەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی جزیر دەشڵێت، لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا، هەروەها ١٧ ژن کوژراون و ٩ ژنی عەفرینیش لەلایەن چەکدارەکانی سەر بە تورکیاوە رفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

ئاماژەشی بەوەکردووە کە هەرچەندە هەوڵیانداوە، ئاماری کوژراو و بریندارەکان بە تەواوی کۆبنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی رێگە بە ئەندامانی رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ نادرێت، سەردانی ناوچە داگیرکراوەکانی وەک عەفرین، گرێ سپی، سەرێکانی و بەشێک لە شەهبا بکرێت، پێدەچێت ئاماری بریندار و کوژراوەکان زیاتر بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار