شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێم دەکات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارین لەئەمشەو بەدواوە لە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەکات .
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند لەئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەکاتە جیاجیاکانی ئەمشەو بەدواوە تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە ٢٥-١٢-٢٠٢٢ شەپۆلێکی مامناوەند و باشی بارانبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وتیشی، کاریگەری ئەو شەپۆلە ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی کەرکوک ئەگرێتەوە و بەشێوەی نمە بارانی پچر پچریش کاریگەری لەسەر سنوری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین ئەبێت.
سەبارەت بە نزمبونەوەی پلەکانی گەرما ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٤ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠-٢٥کم/س لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە.
هاوکات ئەوەشی ڕونکردەوە ،لەکاتەکانی ئێوارەی ئەمرۆوە لەناوچەکانی ناوەراست و باشوری رۆژھەڵاتی عێراق مەترسی دروستبوونی لافاو لە زۆرێکی ناوچەکاندا ئەبێت بەھۆی بەھێزی کاریگەری ناسەقامگیریەکە لەم ناوچانەدا ئەگەری چالاکبوونی ھەوری بەھێز و بەخوڕی بارانبارین هەیە.

